ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پۆرترێتی کچێکی ئێزیدی

هونەر مەند ێکی عیراقی بەناوی یوسف ئەلنەجاڕ پۆرترێتێک بۆ کچێکی ئێزیدی رزگاربوی دەستی داعشی تەمەن ٢٠ساڵ بە ناوی شیریهان دەنەخشێنێ
کە تیایدا گوزارشت لەهەمو ئازارەکانی کچانی ئێزیدی ڕفێنراوی دەستی داعش دەکات .

ئەو هونەرمەندە لەلێدوانێکی پێشویدا دەڵێت (,دەنگت دەگەێنم ) .
شیریهان ئەو کچە ئێزیدیەییە کە ئێستا تەمەنی
٢٠ساڵە و
دەڵێت لەگەڵ خێزانەکەم لەدەستی داعش هەڵهاتین و رومان لەشاخ کرد
بەڵام هەر دەستگیرکراین و دواتر دایکمیان لە بەر دەمما کوشت و ئەشکەنجەیە کی زۆری براکەمیاندا،
و منیان کرد بەکۆیلەو بەرەو سوریەبرد میان و ١١جار کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردم .ماوەی ٤ساڵ بەندیان کردم و زۆریان لێدەدام و پێیان دەوتم ئێوە ئێزیدین و کافرن .!,
شیرهان ئێستا لە ئەنجامی لێدان
هەستی بیستنی لە دەست داوە و دوای ڕزگاربونیشی تا ئێستا وەک پێویست خزمەت نەکراوە لەگەڵ ئەوەی زۆر پێویستی بە هاوکاریە بەتایبەتی لەبواری تەندروستیدا .

ئیلهام

هاوشێوە

ڤیدیۆ