ئەمڕۆ لە ڕێ.و ڕەسمێکدا دوو دادنوسی ژ ن لە فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ وسۆران سوێندی یاساییان خوارد .
لە و ڕێو ڕەسمەدا کە فەرسەت ئەحمەد ، وەزیری داد وشیلان عارف بریكاری وەزارەتی داد ئامادەی بوون .
هەریەكێك لە خاتو سۆلاڤ ئیدریس عەبدولعەزیز بۆ فەرمانگەی دادنووسی سۆران و خاتو ڕۆشنا حسێن رەشید، بۆ فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ سوێندی یاساییان خوارد .
لە وتەیەکیدا، وەزیری داد، پشتگیریی و متمانەی خۆی بۆ دووپات کردنەوە و پێی راگەیاندنکە فەلسەفەی حکومەتی ئێمە بریتییە لە خزمەتکردنی خەڵک ، دەبێت فەرمانگەکانمان لە خزمەتی هاووڵاتیاندابن، ئێوەش دەبێت خزمەتی هاووڵاتیان بکەن، و وەڵامی داواکانی خەڵک بدەنەوە، و متمانەی زۆرمان پێتانە کە ئیشەکانتان بەدڵسۆزی و بە وردییەوە ئەنجام دەدەن».
لەساڵانی رابردوودا، بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجییەکانەوە، کارو دەوامی فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ راوەستابوو،
بەڵام وەزارەنی داد بڕیاری کردنەوەی دادنوسی قەرەداغی داو ئەمڕۆش دادنووسێکی بۆ دەست نیشان کردو،
بیناو پێداویستیشی بۆ دابین کراوە و ، ئێستا فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ ، ئامادەی خزمەتکردنی هاووڵاتیانی قەرەداغ و دەوروبەریەتی.
لەمەودوا هاووڵاتیانی قەرەداغ و دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری دەتوانن لە سەنتەری قەرەداغ، کاروباری بەڵێننامەو بریکارنامەو چەندین بەڵگەنامەی دیکە، جێبەجێ بکەن و پێویست بەسەردانیکردنی فەرمانگەکانی سلێمانی ناکات.
تریفە