بۆ یەکەم جار لە پارێزگای سلێمانی و لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان 2 خوێندكاری كچی نابیست بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەهێنن، لەمه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، ڕێزلێنانی خاتوو کوێستان محمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەخشرایە (2)خوێندكاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (نابیست)كه توانیویانە له سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕوانامەی دبلۆم بەدەست بهێنن
جێی ئاماژه‌یه مه‌ڕاسیمه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.به‌هار چاومار، به زمانی ئاماژه وه‌رده‌گێڕدرا بۆ زانیاریی نابیستان.
هەردوو خوێندکار، سۆما ساڵح پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەشی ژمێریاری
سۆزان حاتەم ، پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ، بەشی ئایتی یان تەواو کرد و ئیستا دەتوانن بە پێی پسپۆڕیەکەیان کاربکەن .