ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بروسکەی رێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان بە بۆنەی 99ساڵ تێپەربوون بەسەر پەیماننامەی لۆزان

بەرێزان بە بۆنەی سازکردنی کۆنفرانسێک لە هەمان شارو هۆڵدا لە لۆزان، پیرۆزبایی و دەستخۆشی دەکەین لە ئامادەکارانی کۆنفرانس.
ئامادەسازی ئەم کۆنفرانسە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی رۆشنبیرو حزب و لایەنە سیاسی و رێکخراوەکان لە ناوەوەو دەرەوە و هەرچوار پارچەی کوردستان، هێما و ئاماژەیە بۆ بوون و یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی گەلی کورد بۆ نیشاندانی ئیرادەی کورد بە ووڵاتانی جیهان کە بەر لە 99 ساڵ پێش ئێستا هەوڵی پارچەکردن و قرکردن و سەندنەوەی ئیرادەی کوردیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمرۆ جیاوازتر لەو مێژووە گەلی کورد و ئیرادەی خەلکی کوردستان پێکەوە لە هەوڵی گێرانەوەی مافەکانی گەلی کورددان و پێکەوە بەرەو رووی داگیرکاری دەوەستنەوەو دەلێن “ئێمە هەین و لێرەین” بۆ هێنانەدی ئامانج و مافەکانمان, کە تەنهاو تەنها بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی گەلی کورد و سەرجەم حزبە سیاسییەکان دێتە دی.
سەرکەوتوو بن
یەکێتی ژنانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
24/7/2022
سویسرا/شاری لۆزان

هاوشێوە

ڤیدیۆ