ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کەسێک دەستگیرکرا خۆی کردووە بە مامۆستای ئاینی و ژنانی هەڵخەڵەتاندووە

دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:

بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنکەی پۆلیسی (سێبیران)، تۆمەتبارێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیان لە کۆمەڵگای (قەریەتاغ) بە ناوی (م. م. ا) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە ئافرەتان و هاوڵاتیان دەستگیر کرد، کە بە ناوی مامۆستای ئاینییەوە نوشتەی بۆ خەڵک دەکرد و لە بەرامبەردا بڕە پارەیەکی زۆری لێ وەردەگرتن.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەناو ماڵەکەیدا دەست بەسەر چەندین نوشتە و جادوودا گیرا، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٢٤٠) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.

هاوشێوە

ڤیدیۆ