ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێکی کورد بروانامەی دکتۆرا لە زانکۆی هاڵی بەدەستدەهێنێ

کۆچەر وەڵدبەگی، تەمەن ٣٩ ساڵ، یەکێکە لە دەربازبوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە، لە ئێستادا لە وڵاتی سوید دەژی، توانی بڕوانامەی دکتورا لە زانکۆی هاڵی لە بەریتانیا لە پسپۆڕی پزیشکی نەشتەر گەری دڵ و دە مارەکانی دڵ بە دەست بهێنێت .

کۆچەر وەڵەدبەگی دەڵێت”
“حەز ئەکەم ئەمە پێشکەش بکەم بە هەموو ئەو کچە بچووکانە کە لە ژیانیاندا لە خەباتدان.

(, پێیان وتم “تۆ تایبەت نیت و لە ژیاندا زۆر ناڕۆیتە پێشەوە، ) سەرەڕای هەموو بەربەستێک لە ژیاندا لەو کچە پەنابەرە بچوکەی تەمەن ١١ ساڵەوە بوومە ئەم ژنە سەربەخۆ و متمانەبەخۆوە .
کە سەرم بەرز کردەوە خۆم بینی کەهەڵگری بڕوانامەی دکتۆرام،
کۆچەر دەڵێت هەرگیز لەبیرت نەچێت سەرکەوتن دەرئەنجامی کامڵبوون و ماندووبوون و فێربوونە لە شکست و دڵسۆزی خۆڕاگریە “

هاوشێوە

ڤیدیۆ