ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە درێژەی چالاکیەکانی خاتو کنێر عەبدوڵا

رۆژی 30/7 لە شاری دەنهاخ/هۆڵەندا، کنێر عەبدوڵا سەرنوسەری گۆڤاری تەوارو ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان لە دواچالاکی گەشتەکەیدا و لە سمینارێکدا کە لە لایەن یانەی کوردی لە رۆتردام رێکخرابوو باسی لە ئاڵەنگارییەکانی ژنی کوردی کرد لە باشوری کوردستان، و تیشکی خستە سەر رۆڵی رێکخراوەکانی ژنان بەگشتی و یەکێتی ژنانی کوردستان بەتایبەتی سەبارەت کارو پرۆژەکانی ئەنجامیانداوە بە ئامانجی دادپەروەری و کۆمەڵگەیەکی شارستانی ومرۆڤدۆست؛ بەشێوەیەک کەرامەتی مرۆڤی تیایدا پارێزراو بێت. هەروەها باسی لەوە کرد کە یەکەم ئاڵەنگاری لەبەردەم ژن لە ناسینی خودی خۆیەوە دەستپێدەکات ، جگە لە یاساکان و کلتوری باوی کۆمەڵ کە بەشێوەیەکە نەک تەنها ژن؛ بەڵکو خودی پیاوانیش قوربانی کلتورێکی پەروەردەیین کە تاکەکان وەک مرۆڤ ناناسێنێت، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی پرسی ژن وەک پاکێجێکە تەنها ئەرکی رێکخراوەکان و خودی ژنان نییە کاری لەسەر بکات؛ بەڵکو ئەرکی هەمەلایەنەی حکومی، پەرلەمانی، میدیایی و کۆمەڵە پێکەوە هەنگاوەکان بنێن. پاش گفتوگۆیەکی زۆری ئامادەبوان و ژمارەیەکی زۆری بەشداربوان، تیشک خرایە سەر گرنگی سەروەریی و جێبەجێکردنی یاسا کە لە کۆمەڵگەکانی ئەوروپا بەگشتی
بۆتە فریادرەسی یەکلاکەرەوە بۆ پاراستنی ژیانی تاکەکان بێ جیاوازی. ئەمانەو چەندین باسی هەوڵ و چالاکییەکانی رێکخراو بونە جێی باس و قسەکردن لەسەر ئەوەی پرسی ژنان پرسێکی جیهانییە و لەسەرتاسەری جیهاندا بەهۆکاری جیاواز، جیاکارییان لەئاستدا دەکرێ و تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپاش.
شایانی باسە سیمینارەکە لەلایەن خاتو ڤینۆس فایەقەوە بەڕێوە چو

هاوشێوە

ڤیدیۆ