ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێک بە تەنیا لە شارێکدا دەژی

بەپێی ئامارە کانی ولایەتە یەک گرتوەکانی ئەمریکا تەنیا هاوڵاتی شارێک ژنێکە
ئەو ژنە تەمەنی ٨٠ ساڵەو بۆخۆی باجو ڕسوماتی خۆی ئەدات و کاری بازرگانی وناردنو هاوردە دەکات .
ئەو شارەی کە ئەم ژنە تەنیاییەی تێدا دەژی ناوی مۆنۆیە
کەدەکەوێتە سنوری باشوری داکۆتا وبە دوری پێنج میل لە باکوری بیابانی نیبراسکایە ،وبە ڕێگایەکی خۆل بەناو کێڵگە گەنمە ئاڵتونیە کاندا تێدەپەڕێت و لەناوەڕاستی سەوزایی و لەوەڕو پاوانی ئاژەڵ بەخێو کردندا و دیمەنێکی دڵڕفێنی هەیە لەناوەڕاستی ئەم کێڵگەو لەوەڕەدا شارێکی بچوکی کۆن دەبینیت ئەوە شاری مۆنۆیە
کڵێسایەکی کۆنی فەراموشکراوی تیایە کە دیوارەکانی هەمو شەقی بردوە وڕیزی کورسیەکانی لەبەرامبەر پەیکەرەکەدا لەکۆنیدا کەڕوی هەڵهێناوە و لەساڵی شەستەکانی سەدەی ڕابوردوەوە کەس نەچوەتە ئەو کڵێسەیە
.لەنزیک ئەو کڵێسەیە کۆشکێکی کۆنی سپی دیارە کە بۆیاخی دیوارەکەی ئەوەندە کۆنە هەموی هەڵیداوە . لە و کۆشکەدا ئێڵسی بەتەنیا دەژی .
خەڵکی ئەو شارە دوای ئەوەی کەبارو دۆخی کشتوکاڵ ڕوی لەکەمی کرد هەمویان کۆچی پێچەوانەیان بۆ ناوشارەکانیتر کرد و ئەو شارەیان بەجێهێشت جگە لە ئێڵسی و مێردەکەی ومناڵەکانی نەبێت ، بەهەمان شێوە مناڵەکانیشی کەتەمەنیان بو بە ١٨ساڵ ئەو شوێنەیان بەجێهێشت و بەدوای خوێندن و کاری تایبەتی خۆیان ڕۆشتن .
ئەوەی مایەوە تەنیا ئێڵسی و مێردەکەی بو مێردەکەی باڕێکی بەڕێوە دەبرد و ڕێبواران سەردانیان دەکرد ، دواتر لەساڵی ٢٠٠٤دا ئەویش کۆچی دوایی دەکات و ئێڵسی بە تەنیا خۆی دەمێنێتەوە بەردەوام دەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی باڕی مێردەکەی و ئێستا تەمەنی ٨٠ ساڵەو
هەمو کارێکی خۆی بەیاسایی بەڕێوە دەبات
لە کاتی ئاماردا ئێڵسی ئیلەر بە تاکە هاوڵاتی ئەو شارە تۆمار کراو ئەو شارەش بە بچوکترین شاری ئەمریکا دانرا .
و.سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ