ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چی دەبێ ئەگەر ژیان بگەڕێتەوە بۆ دواوە
ئایا هەر ئەو ژیانە هەڵدەبژێرینەوە ؟

لە وڵامی ئەم پرسیارە دا ژنە ڕۆژنامەنوس و چیرۆکنووسی بەناو بانگی ئەمریکایی ئێرما بۆمیک دەڵێت :
لەهیچ شێک پەشیمان نیم کەلە درێژەی ژیانمدا کردبێتم . بەڵام هەندێ شت هەیە ئەگەر ئێستا بگەڕێمەوە بۆ دواوە زۆر بە سادەتر وەری دەگرم ، بۆ وێنە هەرگیز بێزار نابم لە ئازارەکانی دوگیان بون بە پێچەوانەوە .زۆر بەدڵخۆشی پێشوازی لەو ئازارە دەکەم وشانازی پێوە دەکەم کە منیش دەتوانم دروستکەر و خوڵقێنەری ژیانێک بم .

-هەرگیز لەهاویندا جارێکیتر پەنجەرەی ئوتۆمبێلەکەم داناخەم گەرمام ببێت تەنیا لەبەر ئەوەی قژم تێک نەچێ و بەڕێکو پێکی بمێنێتەوە .

-گوێ نادەم بەوەی ماڵەکەم تەواو پاک وڕێکو پێکبێت ئەوسا پێشوازی لەهاوڕێو دۆستەکانم بکەم ئەگەر کورسی وپەردەکانم پیس ونارێکیش بێت بەخەیاڵمدانایە گرنگ ئەوەیە کاتێکی خۆش وپڕلە پێکەنین بەسەر ببەین

  • وەک جاران بێزار نابم لە چیرۆک و حیکایەتەکانی نەنکم کەباسی سەردەمی گەنجی خۆیم بۆ بکات. ..
  • زۆر گوێ بە کەلو پەلە گرانبهاکانی ماڵەکەم نادەم ودڵم نەیەت بەکاریان بهێنم و ئەوندە هەڵیانگرم کە ئەوندە بمێنێتەوە هەر خۆیان خراپ ببن .

-زۆر بە دڵخۆشیو ئازادانەوەلەچیمەنەکەدا لەگەڵ مناڵەکانم یاری ئەکەم و ڕادەکەم بێ ئەوەی خەمی ئەوەم بێت جلەکانم پیس و قوڕاوی ببێت

.- ئیتر جارێکیتر خۆم سەرقاڵناکەم بە گوێگرتن لە هەواڵی ڕادیۆو تیڤیەکان کەزۆری هیچ پەیوەندی بە منەوە نیە .

  • ئەوندە خۆم نابەستمەوە بە کاتە دیاریکراو ە کانەوە ، هەرکات هەستنم بە ماندویەتی کرد دەچمە ناو جێگەکەم ودەحەوێمەوە، ئەوەندە خەمی بەجێهێنانی ئەرکەکانی سەرشانم نابم وابزانم ئەگەر تۆزێک دوا بکەوێت دنیا وێران ئەبێ.
  • ئەگەر مناڵەکانم باوەشیان پیاکردم و لەسەکۆشم دانیشتن دوریان ناخەمەوە بەپێچەوانەوە بە پەرۆشەوە لە باوەشیان دەگرم و خۆشەویستیان بۆ دەردەبڕم .

.- واز دەهێنم لەگەڕان بەدوای کڕینی شتی گرانبەها و مارکەکاندا و هەرچی بەردەستبێ و پێویستم بێ ئەوە دەکڕم ،

  • هەمو ئەو کەسانە ئاشت دەکەمەوە کەڕۆژێ لە ڕۆژان دڵم شکاندون و زیزم کردون داوای لێبوردن لە هەمویان دەکەم .
  • زیاتر گۆێگرئەبم تا قسەکەر .
    ژیان خۆشە
    و. سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ