ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەگەر شەقیقەت هەیە ،چى بخۆیت باشە

زۆرکەس بەهۆى لاسەرئێشەوە /شەقیقە /
دەناڵینن و ئەوەش ژیانى لێ تاڵ کردون و نازانن چى بکەن بۆ چارەسەر کردنى ،
سیستەمە خۆڕاکى و وەرزشێکى بەردەوام باشترین بژاردەیە بۆیان ،
بەیانیان لە کاتەکانى زودا کە تازە گزنگ کەوتوەو لەش وزەیەکى باشى پێیە ،کاتى ئەوەیە کە جەستە گەرم بکڕێت بە چەند وەرزشێکى سوکە و پیادە ڕەوییەک وراهاتنى لەش لەگەڵ ئەم چەند راهێنانەداو ،
دواتر خواردنى ژەمێکى سوک ،
سیستەمى خۆڕاکى زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەى کەلاى سەر ئێشەیان هەیە ،پێویستە بایەخى زیاتر بدەن بە هەندێک خواردن و هەندێکیش کەمتر بخۆن ،وەک
کحول بە هیچ شێوەیەک نابێت بخۆنەوە ، چونکە ژمارەى جارەکانى لاسەرئێشە زیاد دەکات و هانى دەدات بۆ ئەوەى دەست پێ بکات ،
قاوەەو ئەو خواردنانەى کە کافایینیان تێدایە نابیت بخورێنەوە، چونکە توشى ئالودە بونیان دەبێت و ئەوەش وا دەکات ئازارى سەرت هەبێت و ئەگەر نەیان خۆیت ، زۆر ئازارى شەقیقەت بۆ زیاد دەکەن ،
گۆشتى تازە : بایەخێکى زۆر بدە بە خواردنى مریشک ، گۆشتى گا، ماسى ئەوانەش یارمەتى هێوربونەوەت دەدەن ،
بەڵام دەبێت بە کوڵاوى بیخۆییت نەک بەبرژاوى
میوە ترشەکان نابێت بخوڕیت چونکە هاندەرى شەقیقەن ،
خواردنەوەى سارد نابێت بخوڕێنەوە چونکە دەتوانن ببنە هۆى دروست بونى ترپەى ئازارى شەقیقەو دەبێت خواردنەوەیک بخورێتەوە کە شلەتین بێت و کەمتر سارد بێت ٠

گوڵزار فەرەج

هاوشێوە

ڤیدیۆ