هەشتەمین ساڵ یادی کۆمەڵکوژی ئێزیدی بەرز ڕاگیرا .
ئەمرۆ ٨ ساڵ بەسەر جینۆساید کردنی ئێزیدیەکان تێدەپەرێت و ئەو یادەش لە سلێمانی بەرزراگیر لە هۆڵی خاک بە سەرپەرشتی مەکتەبی ڕێکخستن کە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی و دانانی تاچەگوڵینە و وتاری لایەنەکان پێشکەشکرا ،هەروەها ئەوەشخرایە ڕوو کە بەپێ ئامارەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان
تاوەکو ئەمرۆ ٦٤٠٤ هاوڵاتی ئێزیدی نادیارە لەو ژمارەیەش ٣٥٣٨ یان ژنە هاوکات ٩٥٣ ژن و کچی ئێزیدی رزگار کراون لەگەل ٦٥٧ مندالی کچ .
شایانی باسە یەکیتی ژنانیش لەو مەراسیمەدا ئامادەبوون وتاجەگوڵینە یان دانا .