ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس كرایەوە

نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس ئەمڕۆ سەعات شەشی ئێوارە لەپارکی ئازادی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاوڕێیان و ڕۆشنبیران و هەوادارانی شیعری شێرکۆ بێکەس
لە لایەن دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم و بەڕێوەبەریتی ڕۆشنبری سلێمانیەوە کرایەوە چەند چالاکیەکی هونەری تیا پێشکەشکرا .

شێرکۆ بێکەس ساڵی ١٩٤٠ لە سلێمانی لەدایك بووە، شاعیرێکی بەناوبانگ و ناسراوی کوردە و کوری شاعیر فایەق بێکەسە.
شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی .ڕێبازی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند، شیعری شێرکۆ پڕە لە نیشتمانپەروەری و خەمو ئازارەکانی نیشتیمان و خۆشەویستی و وخۆشەویستی ئاو و خاک و داکۆکیکاریکی سەر سەختی مافی ژنان بو کەلە زۆرترین شیعرەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە .
و یەکێک بووە لەو شاعیرانەی کە زۆرترین شیعرەکانی بۆ زمانە زیندوەکانی جیهان وەرگێڕراوە
بەداخەوە لە ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵم-کۆچی دواییکرد و لەسەر داوای خۆی تەرمەکەی لە پارکی ئازادی لەسلێمانی بەخاک سپێردرا .
تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ