ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئێمە هەژارین چونکە ئیتر سەیری سروشت ناکەین

باوکێکی دەوڵەمەند دەیویست کوڕەکەی بزانێت هەژاری مانای چییە، و بۆ چەند ڕۆژێک بردییە لای خێزانێکی جووتیار لە دەرەوەی شار.
منداڵەکە لەوێ ٣ ڕۆژ و ٣ شەوی بەسەر برد.
خۆ
لە کاتی گەڕانەوە بۆ شار بە ئۆتۆمبێل، باوکی لێی پرسی:
” ئەزموونەکەت چۆن بوو؟”

کوڕەکە وەڵامی دایەوە: باش بوو.

  • شتێک فێربوویت؟
    پاشان کوڕەکە ڕوونی کردەوە:
    “ئێمە سەگێکمان هەیە و ئەوانیش سەگێک و ٢٠ مریشک وچەند پشیلە و کۆتر و یەک مانگا، بۆیە رۆژانە شیر و هێلکەیان هەیە. ئێمە حەوزێکی مەلەکردنمانمان هەیە لەگەڵ دەرمان و ئاوی چارەسەرکراوە کە ڕێگە بە هیچ گەڵایەک و پووشێک نادرێت تێیدا مەلە بکات.
    ئەوان لە دارستانەکەدا چەمێکی بچووکیان هەیە کە ئاوی ڕوونی بلوری تێدایە،و پڕە لە ماسی و تەواو گونجاوە بۆ مەلەکردن و بازدان. لە باخچەکەمان گڵۆپی کارەباییمان هەیە،
    بەڵام ئەوان ئەستێرە و مانگ و ئاگردانیکیان هەیە. دەتوانن جارجار خواردنی لەسەر ئامادەبکەن،

ئیمە باخچەکەمان دەگاتە لای سیاجەکە. ئەوەی ئەوان هەتاوەکە ئاسۆ درێژ بۆتەوە.

ئێمە لە میوانخانەکە نان دەخۆین
ئەوان کێڵگەکانیان دەچێنن و دروێنە دەکەن و دەیکەن بەخواردن.

ئێمە لە مۆبایلەکانمان گوێ لە مۆسیقا دەگرین، ئەوان پێکەوە گۆرانی دەڵێن و مۆسیقا دەژەنن.

ئێمە لە قوتابخانەوە دێینەوە ، خواردنەکە لە مایکرۆوەیڤدایە. هەریکەمان بە تەنیا لەسەر مێزەکە دادەنیشین و نان دەخۆین.
ئەوان لەگەڵ دایك یان داپیرە لەسەر سۆپای ماڵەکەیان خواردن دروست دەكەن و هەموو پێکەوە نان دەخۆن.

ئێمە بە سیاج و بە زەنگی ئەگادارکەرەوەو کامێرا دەورە دراوین بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین…
ئەوان دەرگایان کراوەیە و بە دۆستایەتی دراوسێکانیان پارێزراون.

ئێمە بەستراوینەتەوە بە تەلەفۆن، کۆمپیوتەر، وتەلەفزیۆنەوە.
ئەوان لەگەڵ ژیان و ئاسمان و خۆر و ئاو و کێڵگە و ئاژەڵ و سێبەر و خێزانەکاندا هاوبەشن”.

باوکەکە بە هەستی کوڕەکەی سەری سوڕما.
کوڕەکە لە کۆتاییدا دەڵێت:
“سوپاس کە نیشانت دام کە ئێمە چەندە هەژارین…

ڕۆژانە هەژارتر دەبین چونکە ئیتر سەیری سروشت ناکەین…
دیاری لە ئەڵمانیەوە وەری گێڕاوە

هاوشێوە

ڤیدیۆ