ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران لە زانکۆی سەڵاحەدین جێبەجێبکرێت .

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دکتۆر کامەران ڕایگەیاند کەبە نیازن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢–٢٠٢٣ لەهەموو کۆڵیجەکانی زانکۆی سەلاحەدین سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران جێبەجێ بکرێت . وتەنیا دوڕەنگ هەڵدەبژێرن کە ئەویش ڕەنگی ڕەش سپی و و ڕەساسی وسپیە و کۆڵیجەکان ئازادن کامە ڕەنگ هەڵدەبژێرن .
هەر لە لێدوانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانجیان لەم یەکپۆشیە یەکسانی نێوان خوێندکارانە و سوک کردنی ئەرکی خێزانەکانە.
لە ساڵانی حەفتاکان وتا نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردو سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران لە زانکۆدا پەیڕەو دەکرا بۆ کچان و کوڕان .

هاوشێوە

ڤیدیۆ