گوێز نایەڵێت توشی شێرپەنجەى ڕیخۆڵە بیت
پزیشکان لە نوێترین زانیارییەکانیان باس لەوە دەکەن کە خواردنى گوێز لەلایەن ئەو کەسانەى کە توشى شێر پەنجەى ڕیخۆڵە گەورە بون ،
ڕێگرى لە لە گەشەکردنى گرێى شێرپەنجەیى دەکات ،
گوێز ئاڵوگۆر بەسەر بۆیەڵ / جینات / ەکانى شێر پەنجەدا دێنێت و تا ڕادەیەک بێهێزیان دەکات
هەروەها خواردنى گوێز مادەى ئۆمیگا ٣ لە خانەکانى کۆ ئەندامى هەرس زیاد دەکات ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی گرێکانى شێر پەنجە لە گەشە کردن بوە ستینێت ٠
جێى باسە پزیشکان ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لەسەر نەخۆشیەکانى ڕێخۆڵە توێژینەوەیان کردوە تا بەم ئەنجامە دڵخۆشکەرەى ئێستا گەیشتون ٠
شێر پەنجەى کۆئەندامى هەرس سێهەمین نەخۆشیە مەترسیدارەکانى جیهانە و دووەمین هۆکارى مردنیشە لە وڵاتانى ڕۆژئاوا
ئا .گوڵزار فەرەج