لێكۆڵینەوەكان لە رەگەزە كیمیاییە پیشەسازیەكانی ئوستوڕالیا ، لە ڕاپۆرتێكی نوێدا دەڵێ ،
بەشێك لەو مەرەكەبانەی لە تاتۆ كردندا بەكار دەھێنرێن ، ڕەگەزی ئەوتۆیان تێدایە كە بەوە ناسراون ، ڕێگە بۆ توشبوونی شێر پەنجە خۆش دەكەن. دەزگا ئوسترالیاییەكە دەڵێت .
لە كۆی ٤٩ جۆر مرەكەبی تاتۆ كەشیكاریان لەسەر ئەنجام دراوە ، تەنیا چوار دانەیان لەگەڵ ستاندارەكانی سەلامەتی ئەوروپیدا یەكیانگڕتوەتەوە.
مەترسیدارترین پیكھاتە كەلە بەشێك لە مەرەكەبەكاندا ھەبوە، ئەو رەگەزەیە كە بە ھایدڕۆ كاربۆنە فرە سووڕە ئەرۆماتیەكان ناسراون ، وەك رەگەز گەلێكی ڕێگە خۆشكەرن بۆ توشبون بەشێر پەنجە پێناسەكڕاوەكان ، ئەم مادە مەترسیدارانە لەسەدا بیستی ھەمو نمونە پشكنداراوەكان و لە سەداھەشتاو سێی مەرەكەبە ڕەشەكاندا ھەبون ،
جگە لەوە مادە گەلی دیكەش لەمەرەكەبی تاتۆ ھەن كەبۆ تەندروستی مرۆڤ باش نین لەوانە بارێۆم و، مس ، جیوە ، مادەگەلی ئەمینی و رەنگی دەستكرد، ھەندێك لە مەرەكەبەكان لە قاوخەكەیان پێكھاتەیەك نوسراوە ، كەچی لە راستیدا مادەی دیكەی تێدا بوە ،نەك ئەوی لەسەری نوسراوە، پەیوەندیداران داوا دەكەن ئەم جۆرە مەترسیانە بۆ ئەو كەسانە رون بكرێتەوە ، كە تاتۆیان بۆ ئەنجام دەدرێت ، ھەم ڕێگە لە جۆرە مەترسیدارەكانی مەرەكەبی تاتۆ بگیڕێ و توێژینەوەی زۆرتریشی بۆ بكرێت ، بۆ رون كردنەوەی نێوان تاتۆوشێر پەنجە ،،..
گوڵزار فەرەج
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای