ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كاتێك خۆشەویستی دەبێتە هۆی تاوان

دوابەدوای کوشتنی نیرە ئەشرەف لەزانکۆی مەنسورە لەمیسر بەدەستی هاوپۆلێکی کەڕازی نەبوە ئاڵوگۆڕی خۆشەویستی لەگەڵ بکات بۆیە لەبەردەم زانکۆدا دەیداتە بەر خەنجەر و دەیکوژێ
وەهەروەها کوشتنی کچەخوێندکارێکی زانکۆ لە ئوردن بەدەستی هاو پۆلێکی ئەم دو تاوانە ناڕەزاییەکی زۆری جیهانی و شەقامی عەرەبی لێکەوتەوە .

ئەم ئێوارەیە ٨/٩ دیسان لەمیسر لە شاری زەقازیق خوێندکارێکی زانکۆی شروق بەناوی ئیسلام موحەمەد فەتحی کچێکی هاوپۆلی لە زانکۆ بەناوی سەلما لەسەر شەقام بەبەر چاوی خەڵکەوە دەداتە بەر چەقۆو دەیکوژێ
وهەڵدێت .دواتر پۆلیس دەستگیری دەکەن
و دان بە تاوەنەکەیدا دەنێت و دەڵێت کەزۆری خۆشویستووە
بەڵام کچەکە پێی ڕازی نەبوە ئەویش لەتۆڵەدا کوشتویەتی .
پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە لەچەندین شوێنی جەستەی کوڕەکە تاتوی بەناوی سەلما خۆشم دەوێیت .نەخشاندوە
هەروەها لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوک چەندین نامەی هەڕەشەی بۆ کچەکە ناردوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ