جوان ڕۆڵینگ مامۆستای زمان بو لە بەریتانیاوە کۆچی کرد بۆ
پورتوگال بۆ بە دەست هێنانی کارێک کە بژێوی
خۆی پێ دابین بکات .
دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک هاو سەرگیریەکی
سەرنەکەوتوی ئەنجامدا کە تەنیا ساڵێکی خایاند و کچێکی بو و جیا بوویەوە .
بە خۆییو کچێکەوە بەتەنیا گەڕایەوە بۆ بەریتانیا و سەرگەرمی بەخێو کردنی کچەکەی بو .جوان لە وەزعی خۆی زۆر نیگەران بو خۆی بەکەسێکی بێ بەخت دائەنا . کاتێ خوێندنی تەواوکرد ٧ ساڵ بەبێکاری مایەوە ،کە هاوسەرگیریشیکرد ساڵێکی تێنەپەڕان جیابووەوە .
ئەو دایکێکی تەنهایە کە بەتەنیا بەرپرسە لە بەخێو کردنی مناڵەکەی .
ئەم حاڵەتە جوانی توشی خەمۆکی کرد
تەنانەت وای لێهات بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە .
تەنیا لەسەر ئەو هاوکاریە کەمە دەژیا کە حکومەت پێی دەبەخشی کە ئەوەندە کەم بو
تەنانەت بەشی پارەی ئاو کارەباکەیشی نەدەکرد
جوان زۆر حەزی لە نوسین بو وتەنیا ئارەزوی ئەو نوسین بو دەستی دایە نوسین .
بەڵام لە بەدبەختی ئەو هیچ دەزگایەکی پەخش
نوسینەکانی پەسەند نەدەکرد بۆ بڵاو کردنەوە
ئامادە نەبون نوسینەکانی وەرگرن هەر ڕەتیان دەکردەوە و زیاتر لە ١٢جار دەستیان نا بە ڕویەوەو هیچ نوسینێکێان لێ وەر نەگرت
بەڵام جوان خۆشەویستی بۆ نوسین هەر بەردەوام بو وکۆڵی نەدا .
دواتر زنجیرە چیرۆکی ( هاری پۆتەری ) نوسی
کەبوە جێگەی سەرسوڕمانی جیهان .
لەساڵی ٢٠٠٤ جوان بو بەو ژنەی کە بەهۆی نوسینەکانیەوە سامانەکەی لە ملیار دۆلار تێپەڕیکرد .
چیرۆک و نوسینەکانی لە مێژودا پڕ فرۆشترین نوسینن لە جیهاندا .
و. سەیوان