دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەمە ١٣ی ئاب کۆمەڵەژنێک لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
و تیایدا داوای مافە سەرەتاییەکانیان کرد وەک مافی خۆێندنو کارکردن و باش کردنی گوزەران. .. وهاواریان دەکرد نان ئازادی. کار بەڵام هێزەکانی تاڵبان بە دەستڕێژی گولەو بڵاوەیان پێکردن .
شایانی باسە ساڵێک تێدەپەڕێ بەسەر گەڕانەوەی حوکمی تاڵبان بۆ ئەفغانستان و ڕەوشی خەڵکی ئەو وڵاتە بە گشتی و ژنان بەتایبەتی بەرەو دواوەوە چووە و ژنان گشت ئەومافانەیان لەدەستدا کەلە ماوەی ١٠ساڵی ڕابوردودا بە دەستیان هێنابوو .