بە پێی یاساکانی هاتو چۆ لە ڕێگا بیابانە کانی ئەمریکادا نابێ کەس بەتەنیابێت هەمیشە ئەبێت لە دو کەسکەمتر لە ئوتۆمبێلێکدا نەبن و ئاوی پێویستیان پێبێ .
ژنێکی سەرکێش بەتەنیا ڕێگا بیابانە کەی بڕی و گەیشتە کۆتای ڕێگاکە .
بەڵام پۆلیسی هاتو چۆ ڕایگرت و پسوڵەی سەرپێچی بۆکرد . لەبەر ئەوەی بەتەنیا بەو ڕێگەیە دا ڕۆشتوە .بڕی پارەی سەرپێچیە کە زۆربو بۆیە ژنەکە پەنای بۆ هاوڕێیەکی پاریزەری برد بۆ ئەوەی بەرگری لێبکات ، وتی کە ئەو تەنیا نەبوە لە ناو ئتۆمبێلەکەدا چونکە سکی شەشمانگە و مناڵەکەی ناوسکی هاوڕێی سەفەرەکەی بوە .
.بەپێی یاسای ئەمریکا مناڵ لە ٥ مانگیەوە حیسابی هاوڵاتی بۆ دەکرێت .
هەرچەند پارێزەرەکە توانی کە ژنە کە لە غەرامە ڕزگار بکات .
بەڵام پۆلیسەکەش لەوان زیرەکتربو بە تۆمەتی سەر پێچی ئەوەی کە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان نابێت دوکەس لە سەریەک کورسی دابنیشن لە ئوتۆمبیلدا ئەو دایکە خۆیو مناڵەکەی لەسەر یەک کورسی دانیشتون.دیسان قەرەبووی بۆ نوسی .