ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە چالاکیەکانی لقی کەرکوکی یەکیتی ژنانی کوردستان ئەمڕۆ کۆتایی بەخولێک هێنا و خولێکی کردەوە .

لەسەر داوای ژنانی ناحیەی شوان خولێکی درومان.و هوشیاری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتی و تەندروستی بۆ ژنانی ناوچەکە کرایەوە .کە٢٠ ژن بەشداریان تیداکردو ماوەکەی ٢٥رۆژبو بە هاوکاری کۆمیتەی ڕێکخستنی شوان .

و بابەتی کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکەی
لە لایەن خاتو نازدار ئەندام لقی یەکیتی ژنانی کەرکوک بەڕێوەچو .
و لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز هیوا عەبدوڵا و کۆمیتەی ڕێکخستن و لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە بڕوانامە درایە بەشداربوانی خولەکە .

هەر ئەمڕۆ خولێکیتری درومان. ڕێنمایی تەندروستی و کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی قەرەناو بەهاوکاری کۆمیتەی ڕێکخستنی خاڵخاڵاندەستی پێکرد .
ژیان حەمید

هاوشێوە

ڤیدیۆ