ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆ بژێوی ژیانیان ناچارن یان مناڵەکانیان یان ئەندامانی جەستەیان بفرۆشن

دوای ساڵێک لەگەڕانەوەی حوکمی تاڵیبان بۆ سەر حوکم لە ئەفغانستان لەو وڵاتە چی دەگوزەرێ .؟,
بە پێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤
ڕەوشی ئەو وڵاتە لە نزمترین ئاستی کۆمەڵایەتیو ئابوری و هەمو لایەنەکانی تری ژیاندایە
نەخوێندەواری و هە ژاری و نەخۆشی تەنگی بە خەڵکی ئەو وڵا تە هەڵچنیوە و هەڕەشە لە مان و ژیانیان دەکات و ناچاریان دەکات پەنا بۆ خراپترین بژاردە ببەن کە فرۆشتنی کچەکانیان و ئەندامانی جەستەیانە
سەرە ڕای بەشودانی کچانی تەمەن زۆر مناڵ کە .ئەم دیاردەیە لە ئەفغانستاندا هەربوەو بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەک گرتوەکان ڕێژەی بەشودانی کچانی خوار تەمەن ١٦ساڵ٤٠/ تێپەڕێوە و بەردەوام ئەو ڕێژەیە لە هەڵکشاندایە .
لە شارۆچکەیەکی وێرانی بێبەش لە هەمو خزمەتگوزاریەک کە هیچ سیمایەکی ژیانی تیادانیە لە دەروازەی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کە ٨٠٠ خێزانی تیادا دەژی
..زۆربەی دانیشتووانی ناچاربون لە پێناو پاروە نانێک بۆمانەوەیان لە ژیاندا یەکێک لە کچەکانیان بفرۆشن بۆ ئەوەی ئەندامانی تری خێزانەکە بژین .
یەکێک لەو دایکانەی کە ناچاربوە کچە ٧,ساڵانەکەی بفرۆشێت ..بە چاوی پڕفرمێسک و قوڵپی گریانەو باس لەو بژاردە سەختە دەکات و دەڵێت ئەگەر وامان نەکردایە .خۆمو پێنج مناڵەکەی ترم لەبرساندا دەمردین .
یەکێکی تر ئاماژە بەوە دەدا ئەگەر گورچیلەی خۆی نەفرۆشتایە نەیئەتوانی کرێ خاتو بدات و نان بۆ مناڵەکانی بکڕێت ..
تراجیدیای ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە کۆتایی نایە .

شایانی باسەماوەی دەساڵبو ئەو وڵاتە لە حوکمی
تاڵیبان ڕزگاریان بوو بەڵام لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا جارێکیتر کەوتەوە ژێر دەستی حوکمی تاڵیبان .
سەیوان

هاوشێوە

ڤیدیۆ