ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نوسینگەیەکی شۆفێريی تایبەت بەژنان لە رانیە دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار لە راپه‌ڕین، نوسینگەیەکی فێرکاری شۆفێری تایبەت بە ژنان دەکرێتەوە .

نوسینگەی (ئاسا) تایبەت ‎بە فێربونی شۆفێری بۆڕاهێنانی ژنان، ماوەی چەندمانگێكە كراوەتەوە .

ڕوخۆش حسێن، ڕاهێنەروبەڕێوبەر لە نوسینگەی ئاسا لەچاوپێكەوتنێكی تایبەت بە ماڵپەری تەوار باس لە كارەكانیان دەكات ودەڵێت” سەرەتا بەهۆی داواكاری زۆری فێرخوازی ژنانەوە بیرمان كردوە کەنوسینگەی تایبەت بە ژنان دامەزرێنین
، ماوەی چەند مانگێكە نوسینگەمان دامەزراندوە و، هەموو ستافەكەبشی ژنە وژن بەڕێوەی دەبەن، ئێمە ڕەچاوی ئەوەمان کردوە کەژنان زیاتر ئاسوودە دەبن ئەگەر ڕاهێنەرەکانیان ژنبن

هەر لە بارەی ئەم پڕۆژەیە وە خاتوو ڕوخۆش وتی”ئەم جۆرە پڕۆژانە بەگرنگ دەزانم بۆ ژنان لە هەرشوێنێك بێت چونکەخزمەت بە ژنان دەکات بەشێوەكی گشتی”

دەربارەی هەتاچەند ژنان توانیویانە خاوەن كاری خۆیان بن لە دەڤەری ڕاپەڕین خاتوو ڕوخۆش دەڵێت” هەروەك رۆژانە دەبیستین تاڕادەیەكی باش و بەرچاو ژنان شان بەشانی پیاوان خاوەن كاروپرۆژەی خۆیانن. خۆشحالم كە ژنان تواناولێهاتووی خۆیان دەردەخەن وكارەكانیان ئەنجام دەدەن، تاڕادەیەك یەكسانی بەدەستهێنراوە، بەوهیوایەم زیاتر بێت”

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ