ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شیلان عوسمان كۆتا بەرهەمی بە ناوی سەوزە سەوزەبڵاوكردەوە

خانمە هونەرمەند شیلان عوسمان رایگەیاندووە، کۆتا بەرهەمی بە دڵێکی شکاوەوە بەناوی سەوزە سەوزە بڵاوکردەوە، کە ماوەی سێ ساڵە کاری تۆمارکردنی ئەو گۆرانییەی تەواو بووە و چاوەڕێی سپۆنسەر بووە

شیلان عوسمان، ڕایگەیاند ”کۆتا بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، بە دڵێکی شکاوەوە دواین بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە ماوەی سێ ساڵە کاری تۆمارکردنی تەواو بووە، بەڵام هیچ شوێنێک کاری کلیپ و سپۆنسەری لە ئەستۆ نەگرتووە”

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هاژە کاری مۆنتاجی بۆ کردووە و گروپی لوڕ و سەنتەری هاوبەشی لوڕ کاری تۆمارکردنی بەرهەمەکەیان لە ئەستۆ گرتووە،
نزار زێوێ و کۆمەڵێک موزیسیانی تر بەشدارییان لەم بەرهەمەدا کردووە، هەروەک شیلان نوسیوویەتی “داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانیوە کاری کلیپکردنی بۆ بکەم”.

هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان‌ له‌ ساڵی ١٩٨٠ له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٧ یەکەم گۆرانی بڵاوکردووەتەوە‌.

ئا :تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ