كتێبی مێژووی پەروەردەوفێركردن لە شاڕباژێر، لە كۆكردنەوەو ئامادەكردنی هەژان هیدایەت ،
یەكێكە لە بڵاوكراوەكانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شاڕباژێر،
لە مەراسیمێكی رۆژنامەوانیدا كتێبەكە
پێشكەش بە ئامادەبوان كرا .
لەبارەی ئامادەكردنی كتێبەكە خاتوو هەژان دوای بەخێر هاتن ڕایگەیاند ” (مێژوی پەروەردەو فێرکردن لە شارباژێڕ) و ژمارە سفری (گۆڤاری پەروەردە) کەوتە بەر دیدی خوێنەران .
خاتوو هەژان دەڵێت” من وەک ئامادەکاری ئەو کتێبە ئەو مێژووە پەرتەوازەیەم کۆکردۆتەوە کە لە ساڵەکانی١٦٦٠ لە زەمەنی مەدرەسە ئاینییەکانەوە دەست پێدەکات لەگەڵ خوێندنی میری کە لە ساڵی ١٣٠٧ ی ڕۆمی واتە ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابوردو ، هەروەها خوێندنی سەردەمی شۆڕشیشمان لە یاد نەکردووە تاکو ئێستا، لەگەڵ کۆمەڵێ وێنەی قوتابیان و مامۆستایانی کاتە جیاوازەکان”.
هەروەها خاتو هەژان ئاماژەی بە بیرۆکەی ئامادەکردنی کتێبەکەی داو وتی :
بیرۆکەی دانانی ئەم کتێبەش یەکێکە لە بیرۆکە باشەکانی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بەڕێز مامۆستا لەتیف کە زۆر ماندوو بووە پێوەی، پاشان هاوکارم کاک ئامانج لێپرسراوی بەشی خۆیی پەروەردە کە هاوکاری باشم بووە لە کۆکردنەوەی زانیارییەکان..هەروەها ئەم کتێبە ئەگەر هاوکاری کۆمەڵێک کەسانی شارەزاو خاوەن قەڵەم نەبوونایە پڕ زانیاری نەدەبوو من سوپاسیان دەکەم..
هەقی هیچ کەسێکیش لەم کتێبەدا نەخوراوە و ئاماژەمان بە ناو و سەرچاوەکان کردووە .
ئا:تریفە