بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی فۆتۆ لە ڕۆژی ٨/١٩ ناوەندی ٧ڕەنگە فیستیڤاڵێک ساز دەکات بۆ فۆتۆ گرافەرەکانی کوردستان لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە .فۆتۆگرافەر کۆنا عومەر یەکێکە لەو فۆتۆگرافەرانەی کەلەو فیسیڤاڵەدا بەشدارە
تایبەت بە ماڵپەڕی تەوار
دەڵێت من هەمیشە وێنە گرتن خولیام بوە و زۆرجار بەشداریم لە پیشانگاو و فیستیڤاڵەکانی پێشودا کردوە و سەرکەوتو بوم و هەندێ جار خەڵاتم بەدەست هێناوە .
بۆیە هەر کەزانیم فیستیڤاڵی دووەمی وێنەگرتن لەئارادایە بە هۆی سۆشیال میدیا و خۆم بۆ ئامادەکرد و وەک چۆن لەیەکەم ڤێسیڤاڵیشدا بەشداریم کردوە و ئەمجارە
پێشوەختە خۆم بۆ ئامادە کرد و بابەتی تایبەتم هەڵبژارد بۆ وێنەکانم .
سەبارەت بە بابەتی وێنەکانی خاتو گۆنا دەڵێت
ماوەیەکە ئەو نائومێدیەی خەڵک بەهۆی ئەم بارو دۆخەوەو بەتایبەتی لە کاتی بڵاو بونەوەی پەتای نەگریسی کۆرۆنا و ئەو هەمو گرفتە کۆمەڵایەتی و ئابوریە ی کە کاریگەری هەبو لەسەر ژیانی خەڵک هزرو بیرکردنەوەی منی داگیر کردبو . بۆیە بڕیارمدا کارێک بکەم کە هیواو ئومێدی تیابێت وهەندێ ئاسۆی ڕۆنی تیا ڕەنگ بداتەوە .
سەبارەت بە بە شداری کردنی لە و فیسیڤاڵەدا وەک ژنێک ،گۆنا دەڵێ من نامەوێ هیچ ڕەگەزێکی تیا زاڵبێت بەڵکو دەمەوێت بە بێ جیاوازی کار بکەم
و پێشتریش هەروا کارم کردوە .
ومن بڕوام وایە دەبێت ژنان خویان کار لەسەر نەهێشتنی بەربەستە جیاوازەکان بکەن .و هەرگیز کۆڵ نەدەن تاسەر دەکەون .
تریفە
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای