ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆیەکەم جار لە مێژودا ئاژانسی ناسا ژنێک وەک سەرۆکی تیم دەنێرێت بۆ بۆشایی ئاسمان

نیکۆل ئۆنابۆ مان ژنێکی ئەمریکاییە وبڕیارە سەرۆکایەتی ئەو تیمە بکات کەبەم نزیکانە ئاژانسی ناسا ڕەوانەی بۆ شایی ئاسمانی دەکات . بەهۆی کەشتی سیبێس ئێکس و تیمەکەیان ناوی دراگۆنە

نیکۆل تەمەنی ٤٥ساڵەو پلەی عەقیدە لە هێزی
پیادەی دەریایی ئەمریکا و سەرپەرشتیاری ئەندازەیی کەشتیەکە دەکات سەرەڕای کارە زانستیەکان.
ماوەی مانەوەیان ٦مانگ دەخاێنی و بڕیارە لە مانگی سپتەمبەری داهاتوودا گەشتەکەیان دەست پێبکات.
شایانی باسە ئەو کەشتیە دەیان تاقیگەی زانستی تیادایە و وا چاوەڕوان دەکرێت بە سەدان تاقیکردنەوەی زانستی ئەنجام بدرێت .
زانایان گەشبینن بەوەی لەداهاتودا نەوەکان بێ
جیاوازی ڕەگەزی بەشداری پێشکەوتنە زانستیەکان دەکەن .

هاوشێوە

ڤیدیۆ