گرنگی پێدانی تەندروستیمان نیوەی بەختەوریمانە
، خواردنەکانمان ئەبێت جۆراو جۆر بێت و خۆئەگەر میوەش بکەین بە خواردنی سەرەکی
پلە یەک لەنێو ژەمەکاندا ئەوە براوە و تەندروست ئەبین ،
میوە جگە لەوەی خۆراکێکی بەسودە ، تامێکی خۆشی ھەیەو سودێکی زۆریش بە جەستەدەگەیەنێت، شێداری و وزە بەلەش دەدات وسودیشی زۆرە
،ھەر بۆیە خواردنی لەکەشێکی گەرمدا ، جەستە لەزیانەکانی تیشکی خۆر دە پارێزێت و ،پلەی گەرمی لەلەشدا دادەبەزێنێت بۆ نمونە پرتەقاڵ توێکڵەکەی ڤیتامین c زیاتری تێدایە وەک لە ناوەوەی ،ھەر 100 گرام لە توێکڵی پرتەقاڵ نزیکەی 136 مللی گرام ڤیتامین c تیدایە ،ھەروەھا رێژەیەکی زۆر زۆر لە ڤیتامینەکانی A و B چەندین مادەی وەک کالسێۆم و سیلینێۆم و مەنگەنیس و خارسینی تێدایە ، بۆیە پێویستە جار جار بەتوێکڵەوە بیکەین بەشەربەت بۆ ئەوەی لە مادە خۆراکیەکانی سود ببینین ،
دواتر مۆز ئەویش دەوڵەمەندە بە پۆتاسێۆم مەگنسیۆم و ریشاڵەکان و ڤیتامینەکانی B6 , B 12 ” خواردنی توێکڵەکەشی ھەمو ئەم مادانە لەلەشدا زیاد دەکات ، گەر جار جار لەجیاتی دەرمانی نەخۆشیەکان بوە ،
با گرنگی پێ بدەین لەوانەیە ھەندێ دەرمان لەتوێکڵی میوە تفت و تاڵتر بێت و ناچاریشین بیخۆین
، سێوی پاکنەکراو بەراورد بە پاککراو بەرێژەی./.332 برێکی زیاتر لە ڤیتامین k تێدایە ،بەھەمان شێوە برێکی باش ڤیتامین A تێدایە ،جگە لەمانەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین c و مادەکانی کالسێۆم و پۆتاسیۆم
لەتوێکڵی سێودا ئاوێتەی پۆلیفینۆڵ ھەیە کەدژە ئۆکسانەو و دژی ھەوکردنی ریخۆڵەیە، دواجاریش لێمۆ ئەمیش گرنگی لەو میوانەی تر کەمتر نیەو ، برێکی زۆر ڤیتامین c و ترشی ستریک و پۆتاسێۆم ودژە ئۆکسانەکانی تێدایە ،بەشی زۆری ئەم مادانەش لەتوێکڵەکەیدایە ،بەتایبەت دژە ئۆکسانەکان لەبەر ئەوە باشترەتوێکڵەکە فرێنەدرێت و خۆ ئەگەر لەگەڵ زەڵاتە ورد بکرێت ھەم تامی زەڵاتەکە خۆشتر دەکات و ھەم بەسودیشە
،کاڵەک کۆمەڵێک سودی گرنگی ھەیە بۆلەش چونکە دەوڵەمەندە بەمادەی خۆراکی گرنگ لەوانە ، مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە ڤیتامین سی و مەگنسێۆم ،کەدژی گەشەکردندی خانەی شێر پەنجەییە بەڵام نابێت زیادەرەوی لە خوادنیدا بکرێت ،چونکە گرفت بۆ ریخۆڵەو گەدە دروست دەکات ،،
شوتیش بەھەمان شێوە سودێکی زۆری ھەیەو لەسەدا ٩٢ لەئاو پێک دێت و، کالۆری کەمە و ڤیتامین c تێدایەو پێک دێت لەبرێکی باش ئاسن کە ئۆکسجین بۆ لەش دابین دەکات ،پۆتاسێۆمی تێدایە یارمەتی دەرە بۆ ووروژمی خوێن ..
گوڵزار فەرەج