هەنی زیرەک / کەلار
(سیڤەر ڕشید علی ) کچێکی تەمەن 28ساڵی دانشتووی شاری کەلارە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن
جیاوازترین پیشەی هەڵبژارد
ئەویش کردنەوەی خولی بەرگدوریە بۆ پیاوان و پیاوان فێری دوورینی جلی ژنان دەکات
یەکەم کچە لەشاری کەلار ئەو هەنگاوەی ناوە
سەبارەت بە پیشەکەی سیڤەر دواو وتی:
لەدوای ماندوو بونێکی زۆر و بەشداریکردنم لە خولەجیاوازەکانی تایبەت بە درو مان توانیم سەنتەرێکی ڕاهێنانی بەرگدوری تایبەت بەخۆم بکەمەوەو خۆم سەرپەرشتی بکەم .
سیڤەر زیاتر دواو وتی :
كاری بەرگدوری هەر لە منداڵیەوە خولیاو حەزی من بوە و خۆشەویستیم بۆ كارەكەم وایلێكردوم كە پیشەیەكی جیاواز تاقی بكەمەوەو بتوانم پشت بە خۆم و تواناكانی خۆم ببەستم
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد
ماوەی 13ساڵە كاری بەرگدورین ئەكەم و نزیكەی 2ساڵە بەڕێوبەری سەنتەری بەرگدوری سیڤەرم
ڕۆژانە 8 تا 10سەعات كار دەكەم
هەمو ئەو كوڕو كچانەی کە بەشداری خولەكانم دەكەن زۆر ڕازین لە كارەكانم و چەندین كەسیان ئێستا خاوەن كاری خۆیانن .
لەکۆتایشدا وتی
بژێوی ژیانم تەنها لەسەر ئەم كارەیە زۆریش دڵخۆشم بەکارەکەم هیوادارم هەموو کچان پەرە بەتواناکانیان بدەن.