لە دەستپێکی پڕۆژەیەکی هاو بەشی بەشی تەندروستی یەکیتی ژنانی کوردستان وڕێکخراوی ژین دروستی کە بریتیە لە زنجیرە سیمینارێکی
ڕێنمایی تەندروستی ئەمڕۆ لە پەیمانگای فێربونی ئەکادیمی لە سلێمانی سیمینارێکیان بۆ خوێندکارەکانی ئەو پەیمانگایە ئەنجامدا سەبارەت بەو گۆڕانکارییانە ی کەبەسەر جەستەی مرۆڤدا لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕو دەدات .هەروەها زیانەکانی جگەرە کێشان و نێرگەلەو پایپ .
خاتو هاژە بەڕێوە بەری پەیمانگاکە دوای دەست خۆشی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی تەوار وتی
ئەم جۆر سیمینارانە زۆر بەسوودە بۆ خوێنکاران بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست بەرهەمی بهێنین
شایانی باسە سیمینارەکە لەلایەن هەردو خاتو سارا خورشید و هێدی تەیفور ئەندامانی بەشی تەندروستیەوە بەڕێوە چو .
١٥٠خوێندکار بەشداربون و مۆڵەتی فەرمی لە بەڕێوەبەریتی پەروەردەوە بۆ وەرگیرابوو
پڕوشە