زۆرن ئەو دایکانەی کە قوربانیان داوە لە پێناو
بەخێو کردنی مناڵەکانیان بەڵام قوربانیە کەی
ماری ئان بیڤان زۆر جیاواز و ناخ هەژێن بو
ماری ئان بیڤان Mary Ann Bevan کێیە؟
و بۆچی بەسەرهاتەکە ی ئەوەندە خەماویە ؟
بۆچی ناز ناوی ناشیرینترین ژنی جیهانی پێبەخشرا ؟
ماری ناوی تەواوی ماری ئان ویستەرە ولەسا ڵی ١٨٧٤ لە وڵاتی ئینگلیس لە خێزانێکی خاوەن ٨ مناڵدا لەدایکبو لەسەردەمی گەنجیدا کچێکی پەریستاری جوان بو ولە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا کاری دەکرد .دواتر شوی کرد بە پیاوێک بەناوی تۆماس بیڤان و بو بە دایکی ٤,مناڵ .
خەم و ئازارەکانی ماری لە تەمەنی ٣٢ساڵیدا دەستی پێکرد .کە توشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەن بوکە ئەویش بە هۆی زیادە ڕژێنی غودە مۆخیە کان .کەبوە هۆی گەورە بوونێکی زیاد لە پێویست و زەبەلاح بە تایبەتی بەهۆی زیادی کاری ئەو هۆرمۆنانەی کەبەرپرسە لە گەشەی جەستەی مرۆڤ .
بە هۆی ئەم نەخۆشیە نەگریسەوە شێوەی ماری لەکچۆڵەیەکی ناسکو نازدارەوە گۆڕی بۆ ژنێکی نارێکو جەستەیەکی نائاسایی جگە لە توشبونی بە سەر ئێشەی بەردەوام وکزی چاوو ئازاری بڕبڕەی پشت .
لەبەدختی ماری بە هۆی نەخۆشیەکەیە وە کارەکەی لە دەستدا و مێردەکەیشی کۆچی دوایی کرد .
ماری لە بارودۆخێکی زۆر خراپی ژیاندابو زۆر هەژار بو نەیئەزانی چۆن پاروە نانێک بۆ مناڵەکانی پەیدا بکات و لە برسا نەمرن.
زۆر بیری لە حاڵی خۆی کردەوە و دوا جار بیرۆکەیەکی بەخەیاڵدا هات بڕیاری دا بەشداری بکات لە پێشبڕکێی ناشیرینترین ژن ، و ڕیکلامێکی بە وێنەیەکی خۆیەوە نارد بۆ ڕۆژنامەیەک ،خۆشبەختانە بوە براوەی خەڵاتەکە
کە بڕی ٥٠دۆلاربو .
بردنەوەی ئەم خەڵاتە دەرگای هەلی کاری بۆ کردەوە .یەکێک لە خاوەن سیرکسە کان داوای لێکرد کە کاری لە گە ڵدا بکات (لەو سەردەمەدا هەندێ کاری پاڵەوانی و جوڵەی تایبەت لە لایەن کەسانی جیاوازەوە بۆ پێکەنینی خەڵک نمایشدەکرا .) ماریا لەو بەشەی سێرکسەکدا بو بە نمایش کار .
ئەگەر چی ماری لەناخدا دەکوڵا لەو وەزعەی خۆی
بەڵام سەیرکەرانی لەدڵەوە قاقای پێکەنینیان لێ دەدا .لای سەیرکەرانی وابوو ئەم لە بەر خاتری ئەوان خۆی ناشیرین دەکات .
.بەم شێوەیە توانی داهاتێکی باش بەدەست بهێنێتو مناڵەکانی لەبرسیەتی ڕزگار کات و بە جوانی پەروەردەیان بکات .
ماری لەساڵی ١٩٣٣کۆچی دوایی کرد و هەمیشە دەیوت من دایکێکی باشنیم نازانم ئایا ئەبێت من جوان بم ئەوسا ڕێزم لێبگرێت .!,
ماوەتەوە بڵێین :
ئەگەر مرۆڤ بون پێوەری جوانی بوایە
دەبوو ماریا جوانترین ژن بوایە لە جیهاندا .
و. سەیوان