کتۆر هاڤین کەمال، کەماوەی ٢١ ساڵە پزیشکە و لە نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی خزمەت دەکات، کتێبێکی بەناوی ( لوب دوب) نوسیوە،
دكتۆر هاڤین تایبەت بە ماڵپەری تەوار باس لە چیرۆک و ئازاری ئەو ژنانە دەکات کەوا خۆیان دەسوتێنن
، داهاتی کتێبەکەیشی دەبەخشێتە
نەخۆشخانەکە
دەربارەی كتێبەكە باس لە چی دەكات ئایا ئەزمون وهەڵقوڵاوی چیرۆكی تراژیدیای ژنانە؟
دكتۆر هاڤین ” كتێبەكە باس لە چیرۆکی پزیشکێک و نەخۆشێکی سووتاوی دەکات کە بێهۆشە بەهۆکاری ڕێژەیەکی زۆری سووتاویەوە و لەڕێگای ئەو چیرۆکانەی نەخۆشەکە دەیگێڕێتەوە بۆ پزیشکەکە ئەو تراژیدیا و ناخۆشیانە دەخاتەڕوو کە ژنانی ئەم کۆمەڵگایە تووشی دەبن.
پ. / ئایا ناوی كتێب لوب دوب لە
چیوە هاتوە ؟
دكتۆر هاڤین ”لوب دوب”دەنگی لێدانی دڵە کاتێک بە بیستۆکی پزیشکی یان بە ئامێری چاودێری گوێت لێدەبێت، تەنها دەنگێکە کە دەتبەستێت بە ژیانی. سەر زەوییەوە، ناشتوانیت گرنگی ئەو دەنگە بزانیت تا لەهۆبەی چاودێری ورد گوێت لێنەبێت کاتێک بە دیار ئازیزێکتەوەیت و چاوەڕێی ژیان و مردنیت.
پ. / ئایا لەڕێگەی نوسینەوە دەتەوێت چ پەیامێك بگەیەنی بە خوێنەر؟
دكتۆر هاڤین ”نووسین یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ گەشتنی پەیامەکان،
تا لە ناو نەخۆشخانەدا نەبیت نازانیت ئەو چیرۆکانە چین کە دەگوزەرێن لە ژیانی نەخۆشەکاندا و بە تایبەتی نەخۆشە سووتاوەکان کە زوڵم و دڵڕەقی کۆمەڵگا وایان لێدەکات پەنا بەرن بۆ خۆکوژی و خۆسوتاندن بێ ئەوەی بیر لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەو کردەیەیان بکەن و لەکۆتاید ا ناچارن بە کۆمەڵێک برینی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و لاشەیەکی شێواوە لە بەردەم کۆمەڵگایەکی پیاوسالاردا بوەستن کە ڕەحم بە ژنێکی لەشساغ ناکات چ جا لاشە ی شێواو!
چاو پێکەوتن: تریفە