ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەشی تەندروستی یەکیتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی ژیندروستی سیمینارێکی ڕێنمایی تەندروستیان ئەنجام دا

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی بەشی تەندروستی یەکێتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی ژیندروستی ئەمرۆ سیمینارێکی بۆ پەیمانگای خوێنەر لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
سیمینارەکە لەلایەن هەر یەک لە خاتوو ئەڤین ئەحمەد و پەرژین رەحیم پێشکەشکرا،

سیمینارەکە باس لە زیانەکانی کێشانی نێرگەلە و جگەرە و فایب
ئەو گۆڕانکارییە بایلۆجیانەی بەسەر جەستە کچاندادێت لە تەمەنی هەرزە کارەیدا.

شایانی باسە ئەم سیمینارانە بۆ بۆ هەردوو رەگەز و لە تەمەنەکانی١٠-١٣ ساڵ ،بۆ زیاتر هۆشیاری تەندروستی و ژیانێکی تەندروست و پەروەردەیەکی دروست

مامۆستایانی پەیمانگەکەش بۆ تۆری میدیای تەوار ئاماژەیان بەوەکرد
“بەداخەوە کە کێشانی نێرگەلە و جگەرە و فایب خەریکە ئەبێتە دیاردە لە ناو مێردمنداڵاندا بۆیە ئەم جۆرە ڕێنماییانە و باس کردنی ئەم بابەتانە سوودی زۆر زۆرە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە بزانن زیانەکانی چیە و دوور کەونەوەلێی و زانیاریەکی تەندروستی باشیان هەبێت و نەوەیەکی هۆشیار پێبگەیەنین بۆیە زۆر دەست خۆشیتان لێ ئەکەین و بەهیوای ئەوەی بەردەوام بن”.

ئەم سیمینارانە بەردەوام دەبێ بۆ خوێندنگاو پەیمانگاکانی سلێمانی و دەور وبەری

ئا:پروشە

هاوشێوە

ڤیدیۆ