ڕێکخراوەکان: ئاماژە یان کرد کە کەرتی تەندروستی حکومی ناوچەکەمان پڕ کەموکوڕیی و کەلێنە.
هەروەها بەهۆی خراپی کەرتی تەندروستی و نەبوونی ئامێری تەندروستی و سەنتەرەکانی چارەسەر و دەرمان و نەمانی دەرمانی نەخۆشی درێژخایەن خەڵکی دەڤەرەکە کۆچ دەکەن بۆ شارەگەورەکان و ئێرە بەجێدەهێڵێن
وەزیری تەندروستی: لە وەڵامدا وتی بودجەی کڕێنی دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان بۆ 7 ملیار زیاد کردووە و لەو بودجەیە پشکی قەزاو ناحیەکانی گەرمیان زیادتر دەکەین. لەنزیکەوە ئاگەداری کێشە زۆرەکانی نەخۆشخانە و مەڵبەندی تەندروستی کفرییم.
بۆ تەواوی بڕگە و بابەتەکانی نێو یاداشت و ڕاپۆرتەکانتان چەند تیمێکی بەدواداچوون پێکدێنم بۆ سەردانیکردنی گەرمیان و خۆمیش دێمە کەلار و کفری.
جێگری س.پەرلەمان: بەشێوەی هێمنانە و بابەتی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی تەندروستی کەرتی گشتی دەدەین، تیمێکی پەرلەمانی لە سەرجەم فراکسێونەکان دەنێرینە گەرمیان بۆ دواداچوون و ڕێوشوێنەکانی چارەسەر.یاداشتنامە و ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکان دەنێرین بۆ ئەنجومەنی وەزیران و خۆم موتابعەی دەکەم.
لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: بەجدی بەدواداچوون بۆ داخوازی و ڕاپۆرتەکانتان دەکەین
بەمەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفت و کەمووکوڕیی کەرتی تەندروستی و گرانی نرخی نۆڕینگە و نەشتەرگەری لەنەخۆشخانە تایبەتەکان و کەمی و ناڕێکی دابەشکردنی میلاکاتی پزیشک و ئامێرە پزیشکیەکان و کەلێن و خراپ ئیدارەدانی کەرتی تەندروستیی گشتیی لەگەرمیان سەردانی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستانمان کرد بەنوێنەرایەتی ١٢ ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و دوێنێ سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی تەندروستی پەرلەمانو وەزیری تەندروستی پەرلەمانی کوردستانمان کرد.
لەسەردانەکەماندا یاداشتنامەیەکی 5 خاڵی و 3 ڕاپۆرتی تێروتەسەلمان پێشکەش بە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم. کرد
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێمن هەورامی ڕایگەیاند : بەڵێ ئاگەداری کێشە و گرفتەکانی تەندروستی گەرمیانین و ئێوەش کارێکی باشتان کردووە بە شێوەیەکی زانستی دەستان خستۆتە سە رکەمووکورتیەکان و لەوەش گرنگتر ئەو ڕاسپاردانەیە کە لە هەرسێ ڕاپۆرتەکەدا پێشنیارتان کردووە بۆ چارەسەر.
وتیشی: بەشێوەی هێمنانە و بابەتی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی تەندروستی کەرتی گشتی دەدەین، و تیمێکی پەرلەمانی دەنێرینە گەرمیان بۆ دواداچوون و ڕێوشوێنەکانی چارەسەر.
پاشان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ وەزیری تەندروستی کۆبۆبووینەوە و لەوێش یاداشتنامەکە و هەر 3 ڕاپۆرتەکەمان پێشکەش بە وەزیری تەندروستی کرد.
ناوبراویش لای خۆیەوەئاماژەی بە گرتنەبەری ژمارەیەک ڕێوشوێن کرد کە وەزارەتەکەیان لەماوەی داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەرتی تەندروستی گەرمیان و کێشەی نەخۆشخانە گشتیەکان و مەڵبەندو بنکە تەندروستیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
وەزیری تەندروستی وتیشی: بۆ تەواوی بڕگە و بابەتەکانی نێو یاداشت و ڕاپۆرتەکانتان چەند تیمێکی بەدواداچوون پێکدێنم بۆ سەردانیکردنی گەرمیان و خۆمیش دێمە کەلار و کفری تاوەکو بەشێوەی مەیدانی چارەسەری ئەو کەمووکورتیانە بکەین کە بەشێوەی خێرا پێمان دەکرێت.
ڕونیشی کردەوە: بودجەی کڕێنی دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان بۆ 7 ملیار زیاد کردووە و لە بودجەیە پشکی قەزاو ناحیەکانی گەرمیان زیادتر دەکەین.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: ئاگەداری پێداویستیەکانی نەخۆشخانە گشتی و مەڵبەندە تەندروستیەکانی کفری-م، کفری لەسەرەتای هەشتاکان باشترین پزیشکەکانی ئاستی عێراق تێدا بووە و بەپێی سنوری دەسەڵات و توانامان کار دەکەین بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان.
شایانی باسە لقی گەرمیانی یەکیتی ژنانی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربو خاتو شوکریە بەرپرسی لق سەرەڕای دەستخۆشی وپشتگیری داوای ڕێکخراوەکان ئاماژەی بەوەدا کەنەخۆشخانەی مناڵبونی کەلار سەرەڕای کەمو کورتیە کانی لۆدێکی زۆری لەسەرە هەروەها داوای کرد کە سەنتەرێکی پشکنینی شێرپەنجەی مەمک و سەنتەرێکی نازور بکرێتەوە .
هەنی زیرەک /کەلار