ترایسی شەمعون باڵێۆزی پێشوی لوبنان لە ئەردەن ئاشکرای کرد کەخۆی بۆ سەرۆ کایەتی لوبنان پاڵاوتوە و لە کۆنگرەیە کی ڕۆژنامە نوسیندا دەڵێت دەمەوێت خۆم تەرخان کەم
بۆ خزمەتی وڵاتەکەم بۆیە خۆم کاندید کردوە
ئەمە یەکەم جارە کە ژنێک لەوڵاتێکی وەک لوبنانی فرە پێکهاتەدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت .
ماوەی سەرۆکایەتی لوبنان دو مانگیتر کۆتایی دێت و پێدەچێت بە هۆی بارو دۆخ و قەیرانی سیاسی و ڕێک نەکەوتنی هێزە سیاسیەکانی وڵات ئەو هەلبژاردنە لەکاتی خۆیدا نەکرێت
ترێسا شەمعون نەوەی سەرۆکی پێشوی لوبنان کەمیل شەمعونە کەلەساڵی ١٩٥٢-١٩٥٨ سەرکۆماری لوبنان بوە .