دەربەندیخان، یەكێكە لە قەزا گرنگەكانی پارێزگای سلێمانی و دوو ناحیە لە خۆی دەگرێت : ناحیەی ناوەندی دەربەندیخان و ناحیەی باوەخۆشین.
دەربەندیخان لەنزیك سنوری عێراق و ئیران هەڵكەوتووە و، لەئاستی عیراقدا دەکەویتە رۆژهەڵاتی شاری بەغدادی پایتەخت بەدووری (270 کم) هەروەها باشوری رۆژهەڵاتیشی شاری سلێمانی بەدووری (67 کم) باکوری رۆژهەڵاتی شاری کەلار بەدووری (77کم).
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی کۆمیتەی ژنانی دەربەندیخان
خولێکی فێربوونی خەیاتی ودروومانی بۆ ژنان لە دەربەندیخان کردەوە کەماوەی مانگێکی خایاند ولە 31 ئابدا کۆتایی هات .
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا کەسیەکان لە سنووری قەزای دەربەندیخان، کۆمیتەی دەربەندیخانی یەکیتی ژنانی کوردستان لە میانەی خولێکی ناوازەی گرنگدا ژمارەیەک ژنی بەسەرکردەوە لە ڕێگەی فێرکردن و ڕاهێنانەوە.
لەم خولەدا سەرجەم شێوازەکانی فێربوون و پراکتیزەکردنی ئەم پیشەیە خرایە ڕوو لەلایەن مامۆستای ڕاهێنەر کوبرا حمەڕەشید و بە سەر پەرشتی
خاتوو سۆیلە بەرپرسی کۆمیتەی ژنانی دەربەندیخان
بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتیان :
ئامانجمان لەکردنەوەی ئەم خولانەبەگشتی ئەوەیە کە ژنان فێری کاری خۆیان بن و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان .
لەکۆتایشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا
هەنی زیرەک /گەرمیان