مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات بكوژێكیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتوە
لەڕۆژی 12ی8ی 2022، بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی تەرمێك بەناوی (ك، م، پ لەدایكبووی 1993) لەپزیشكی دادوەری سلێمانی، بەوتەی كەسوکاری لەنهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.
بەڵام پولیس گومانی لەم ڕوداوە هەبو بویە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان بە ردەوام بون لە لێکۆڵینەوە و چوونە شوێنی ڕوداوەكەو سەرەنجام دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە،
بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بەپارچە ئاسنێک لێی دراوەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەماڵەوە گیانی لەدەستداوە
بە بڕیاری دادوەر براکەی دەستگیر دەکەن و دان بە تاوەنەکەیدا دەنێت
تریفە