بە تایبەتی لە ناوچەی کەنداوی سان فرانسیسکۆ بای لە ئاکامی پیسبوونی دەریا و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لە ئاوەکەدا، مردنی بەکۆمەڵی ماسییەکان بینرا.
ماڵپەڕی رێکخراوی ژینگەیی خۆبەخشی سان فرانسیسکۆ بایکیپەر ڕایگەیاند: “لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ کە ژمارەیەکی زۆر لە قەوزە لە ناوچەکە دروست بووبوو و ئێستا کاریگەری لەسەر کەناراوەکانی دەوروبەری کەنداوی باکور و باشور و ناوەڕاستی سان فرانسیسکۆ دروست کردووە”.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی ئەو قەوزانەی کە لە کەنداوی سان فرانسیسکۆ بای دروست بوون و بە بەکارهێنانی ئۆکسجین لە ئاوەکەدا، ژەهر بەرهەم دەهێنن بوونەتە هۆی مردنی بەکۆمەڵی دەیان هەزار ماسی.
ڕێکخراوەکە ئامۆژگاری هاوڵاتییانی کردووە کە وریا بن لە خواردنی ئەو ماسییانە کە لەو ناوچانەدا ڕاودەکرێن، چونکە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ.
لە دەریاچەی مێریتیش مردنی بەکۆمەڵی ماسییەکان بەدیکرا
مردنی بەکۆمەڵی ماسییەکان لە دەریاچەی مێریت کە دەکەوێتە ناوچەی ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا،بەدیکرا
جۆن وێل کە یەکێکە لە دانیشتووانی ناوچەکە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: “ئێمە لەئێستادا تووشی بارێکی دەروونی بوین لە ئەنجامی بوونی قەوزە زیانبەخشەکان لە دەریاچەکەدا، ماسییەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە”.
لەلایەکی دیکەوە بڵاو بوونەوەی وێنەی مردنی ماسییەکان لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن سەردانیکەرانەوە .
ئەمەش بووەتە هۆکاری دڵتەنگی دانشتوانی ناوچەی ناوچەی ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا
لە هەندێک وێنەدا ئەو ماسییانەی کە نەیانتوانی لە ئاوە ژەهراوییەکەدا هەناسە بدەن، بە هێشتنەوەی سەریان لەسەر ڕووی ئاوەکە هەوڵی هەناسەدان دەدەن.
هەنی زیرەک /گەرمیان