ڕێکەوتی 24/8/2022 کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و بانکی نێودەوڵەتی سازکرا
هەنــی زیرەک / گەرمیان
بە هۆی كەمی ڕێژەی ژنان لە كەرتی تایبەتدا، یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی بریاریانداوە پێكەوە كار بكەن بۆ زیادكردنی ئەو ڕێژەیە، ئەمینداری ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمیش دەڵێت پێشنیازی ئەوە كراوە باج كەمتر لەو ژنانە وەربگیرێت كە خاوەن كاری خۆیانن.
شڤان عەبدولڕەحمان، ئەمینداری یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان لە هەرێمی كوردستان، تایبەت بەتۆری میدیایی تەوار دواو وتی :
لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی كۆبووینەوە لەبارەی ئەوەی كە كار ئاسانی بۆ ژنان بكرێت بۆ ئەوەی دەرفەتی كار بۆ ژنان زیادبكرێت.
وتیشی كۆمەڵێك تێبینیان پێشكەشی بانكی نێودەوڵەتی كردووە، بەهۆی ئەوەی بانكەكە بەپێویستی دەزانن رێژەكە زیاد بكرێت، و دەشیانەوێت لەگەڵ حكومەت و رێكخراوەكانی ژنان كۆببنەوە بە گویرەی بەدواداچونەكانیان لە بازاڕەكانی كاردا بۆیان دەركەوتوە رێژەی ژن كەمە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد: مەبەستی بانكی نێودەوڵەتی ئەوەیە ژن لە هەموو بوارەكان لە كەرتی تایبەت كار بكەن و بزانن كێشەیان چیە و رێژەی دەستدرێژی چەندە.
ئاشکراشی کرد : زۆر بابەت هەیە وەك پێشنیار لەگەڵ حكومەت و كەرتی تایبەت باسمان كردووە، بۆ ئەوەی بتواندرێت رێژەی ژن زیاد بكرێت، بۆیە سەردانی ئێمەیان كرد كە كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەین و تێبینیەكانی ئێمەیان پێ باش بوو.
“یەكێك لەو تێبینیانەی بانكە كە بەلایانەوە گونجاو بووە ئەوەبووە كە هەوڵبدرێت ئەو ژنانەی خاوەن پڕۆژەی خۆیانن رێژەی باج بەراورد لەگەڵ پیاو كەمتریان لێ وەربگیرێت و ئەگەر مۆڵەتی پێویست بوو بۆ كەرتی تایبەت پێویستی بە رسومات هەیە 50٪ لێیان خۆش بن، بۆیە كۆمەڵێك پاكێجمان پێشكەش كردووە بەهەماهەنگی لەگەڵ بانكی عێراقی و بانكەكانی هەرێم و هەوڵبدرێت ئەگەر قەرزێكی كەمیش بێت بدرێتە ژنان بۆ ئەوەی رێژەی ژن زیاد بێت لە كەرتی تایبەت”.شڤان عبدل ڕەحمان ئەمینداری یەکێتی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان لەدرێژەی قسەکانیدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار وتی :
بانكی نێودەوڵەتی و یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان، دەیانەوێت رێژەی ژن لەكەرتی تایبەت زیاد بكەن
بەگشتی ئامانجمان چۆنیەتی هاندانی ژنانە بۆ زیاتر کارکردن لە بازاڕی کار و چۆنیەتی کار ئاسانی کردن بۆژنان لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و دانانی میکانزمێکی گونجاوە
دواتر غڕام القستڵانی بەڕێوەبەری پڕۆژەی گونجاندنی ژنان لە بانکی نێودەوڵەتی باسی لە رۆڵی بانکی نێودەوڵەتی کرد لە چۆنیەتی هێنانە پێشی ژنانە لە بازاری کاردا.