وەزارەتی فیدراڵی نەمسا بۆ هونەر و کلتور و خزمەتگوزاری گشتی و وەرزش، خەڵاتی هونەریی نەمسای بۆ ساڵی۲٠۲۲، بەخشییه لابۆری شانۆی لالش.
بەخشینی ئەم خەڵاتە لە پایپێگە و پرۆژەی داهێنان و ئەزموون و خزمەتی هەردوو هونەرمەندانی کورد ”نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەری هاوسەریەتی، لە لابۆری شانۆی لالش دا.
ئەم خەڵاتە ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتی نەمسادا تەنها بە یەک ماڵی هونەری و کلتوری دەبەخشرێت.
لە داهاتووێكی نزیکدا بەشێوەیەکی فەرمی و لەسەر ئاستی وڵاتی نەمسا، لە مهراسیمێكی تایبەتدا، خەڵاتەکە پێشکەش بە نیگار و شەماڵ دەکرێت.
تریفە