لە درێژەی چالاکیەکانی لقی سلێمانی یەکیتی ژنانی کوردستان و لە سەر داوای ژنانی گەڕەکی تاسڵوجە خولێکی ڕاهێنان و فێربونی درومانی بۆ ٢٠ ژن کردوەتەوە بۆ ماوەی مانگێک لە٨/١٤ دەستی پێکردووەو لە ٩/١٤ کۆتایی پێ دێت .
هاوکات لە گەڵ فێربونی خەیاتی و درومان
چەند خولی ڕێنمایی تەندروستی و یاساییان
پێدەوترێت وە .خاتو شنە کەریم ڕێکخەری خولەکان بۆ تۆری میدیایی تەوار وتی ،مەبەستی ئێمە جگە لە فێرکردنیان بەکارێک
کەبتوانن داهاتی لێ پەیدابکەن مەبەستیشمانە
کە هۆشیاری یاساییشیان پێشکەش بکەین بەتایبەتی یاساکانی باری کەسێتی و توندو تیژی خێزانی و یاساکانی بە کار هێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان .
هەربۆیە ٨/٣١ کۆرێکی ڕێنمایی یاساییان بۆ ڕێکخستن کەلە لایەن پارێزەر خاتو هاوژینەوە
بە تێرو تەسەلی بابەتە یاساییەکانی بۆ ڕونکردنەوە و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە .
ڕاهێنانی خەیاتی و درومانەکە لەلایەن ڕاهێنەر خاتو نەزیرەوە دەوترێتەوە
گوڵان ڕەسوڵ