ئەمڕۆ لە پایتەختی رۆشنبیڕی لە گەلەری ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی پێشانگای پەیکەرسازانی کورد بەبەشداری 20 هونەرمەند کرایەوە،کە 11 هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگاکە لەلایەن ناوەندی 7 رەنگە سازکراوە، بەمەبەستی ئاشناکردنی پەیکەرسازان بەیەکتری و نیشاندانی کارە جیاواز و جۆری ستایلەکان تا ببێتە هۆکارێک بۆ گەشەسەندنی ئەم بوارە.