ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنیان واژووکرد.

ئەمرۆ لە تەلاری تەوار یەکێتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنیان واژوو کرد بە ناونیشانی کار و چالاکیەکانی پرۆژەی پێدانی راوێژی پێش هاوسەرگیری واژووکرا لە لایەن لاڤە محەمەد ئەمەین نوێنەری رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و سەیران محەمەد نوێنەری یەکێتی ژنانی کوردستان.
ئامانجی ئەم پرۆژەیە لەم خاڵانەی خواروە خۆی دەبینێتەوە:
١.هۆشیارکردنەوەی گەنجان دەربارەی مافەکانیان لەرێگەی راوێژکاری،خول،راهێنان،ۆرک شۆب و سیمینار وە ئامادەکردنیان بۆ رووبەرووبونەوە لە گرفتەکانی ژیانی هاوسەرگیری وە هەروەها هاندانیان بۆ داواکردنی راوێژپێدانی پێش هاوسەرگیری.
٢.بەهێزکردن و بەردەوامیدان بە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی یەکێتی ژنان،بەرێوبەرایەتی تەندروستی و کلینکی سەنتەری راوێژکاری خێزانی،بەرێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و سەنتەری راوێژکاری خێزانی بە باشترین شێواز بۆ خزمەتکردن و کارکردنی هاوبەش و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی هاوسەرگیری.
٣.بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو کارمەندانەی لەم بوارەدا کاردەکەن لە رووی تواناکانی کارکردن،شارەزایی راوێژپێدان و ئاڵوگۆری بەردەوام لەگەڵ دادگاکانی پەیوەندیدار بەم بوارەوە.
٤.گرتنەبەری یەکەم هەنگاو بۆ چەسپاندنی یاسایەک بۆ مەبەستی بنەماکردن و پێدانی راوێژی پێش هاوسەرگیری لە رێگای تۆری پەیوەندی و ئاڵوگۆری پسپۆریانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
(سەنتەری راوێژکاری خێزانی)بیرۆکەی یەکێتی ژنانی کوردستانە کە لە ساڵی (٢٠٠٩) بە هاوکاری لەگەڵ بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی جێبەجێیکردوە و هەتا ئەمرۆش بەردەوامە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ