یەکێکە لەو کورتە فیلمانەی ئەمساڵ
لە فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی کورتە فیلم لە سلێمانی، لە کێبڕکێدایە لەگەڵ
58 کورتە فیلم کە بەشداری ئەم فیستیڤاڵەیە، لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی عێراقیش نمایش دەکرێ
کە لە لایەن کۆمپانیان مەستی فیلمەوە ئەنجامدەدرێت، سەرجەم لایەنەکانی بەرهەم هێنان و ستافی فیلمەکە کەلارین،
کورتە فیلمی پەیکەرساز
سینارێو و دەرهێنانی: جمعە کەریم محمدە
یاریدەدەری دەرهێنەر: موحەمەد سابیر کمر ە
لە نواندنی : فریاد حسەین
رۆکان جوهەر ،
وێنەگرتن و مۆنتاج : هێرش عبداللە، مکیاج: محمد عمر
دەنگ : ژیار جمعه ،، جل و بەرگ : ئاراز ئەبووبەکر
کورتە “فیلمی پەیکەرساز ” سیناریۆو دەرهێنانی لەلایەن مامۆستا
جومعە کەریم موحەمەد وە بۆ کراوە .
“سەبارەت بەوەی چ بابەتێکی گەرمیان بوون بە ناوەڕۆکی فلمەکە تا ئەمجارەیان بتوانێت بەشداری ڤیستیڤاڵی کورتە فلمی سلێمانی بکات”
مامۆستاجمعە کریم تایبەت بە تۆڕی میدیایی تەوار ووتی:
بابەتەکە گشتیە، بەڵام لە کۆمەڵگەی گەرمیان زەقترە، چونکە کۆمەڵگەی گەرمیان زیاتر گرێدراوی دابوو نەریت و ئاینە.
ئاماژەی بە ناوەرۆکی فیلمەکە، کردوو وتی :پێچەوانەی باوی کۆمەڵگەیە،
پەیکەرسازێک خەرێکی کاری هونەری خۆیەتی، کەسێک چاودێری دەکات، توشی دڵەراوکی و ترس دەبێت، بەڵام پێچەوانەی باوێ کۆمەڵگە ئەو کەسەحەزروو ئارەزوی بۆ پەیکەرو هونەر زۆرە، لە ئەنجامدا مناڵەکەی خۆی دێنیت تاکو فێری ئەو هونەرەبێت.
وتیشی:
ماوەی فیلمەکە هەشت خولەک و پەنجاو پێنج چرکەیە وفۆکس لە سەر هونەرمەندێکی پەیکەرسازە هەروەها
کواڵیتی فیلمەکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە لە روی دەنگ و رەنگ و میوزیک، لە چوارچێوەی سیستەمی ڤیستیڤاڵەکە هاتووتە قبوڵکردن، بە کوالیتی 4k وێنەگیراوە
پ// پێبشبینیتان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ڤیستیڤاڵەکە چیە پێتانوایە خەڵاتەکە بۆ گەرمیان بێت ؟
هیوامان زۆرە یەکێ لە خەڵاتەکان بەدەست بێنین، چونکە فیلمەکەمان کارێکی هونەری و باسی نیوان هونەرو مرۆڤ دەکات و لەکۆی
58 کورتە فیلم بەشداری ئەم فیستیڤاڵەیە، لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی عێراقیش بەشداری هەیە.
هونەردۆستان و هونەرمەندانی گەرمیان خۆشحاڵن و ئەڵێن: هەرچەندە گەرمیان لەهەموو ڕوویەکەوە پێویستی بەئاوڕدانەوەیە و خزمەتگوزارییەکانی وەکو پێویست نەبووە ، بەڵام کەلاری پێشەنگ لەهەموو بوارەکان بەتایبەتیش بواری هونەر کۆڵی نەداوەو ویستویەتی لەڕێگای هونەرەوە پەیامی ناخیان بگەیەنن.
هەنی زیرەک. گەرمیان