ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کوشتنی ژنان بە بیانوی خۆشەویستی لە میسر
لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە

ئەمڕۆ ڕوداوی کوشتنی کچە خوێندکارێکی زانکۆ
لە کۆڵیجی وەرزش لە پارێزگای مەنوفیە لە میسر دیسانەوە شەقامی میسری هەژاند.
کچەکە ناوی ئەمانیە و تەمەنی ١٩ساڵەو خوێندکاری زانکۆیە لە یەکێک لە زانکۆکانی میسر
بە دەستی کوڕێکی خەڵکی شارەکەی خۆیان کوژرا کەتەمەنی ٢٩,ساڵەو ئاستی خۆێندەواری ناوەندە .
لەلای خۆیەوە ئەمانی خۆشویستوە بەڵام ئەمانی و کەسو کاری رەتیانکردوەتەوە کە شو بەو پیاوە بکات لە ئەنجامی ئەو رەتکردنەوەیەدا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵیان و بە دەمانچە ئەمانی کوشتوەو و ڕایکردوە و کچەکە گیانی لە دەست داوە .

ئەمە سێهەم حاڵەتە لەمیسر لە ماوەیەکی کورتدا ڕو دەدات دوای کوشتنی هەردو خوێندکاری زانکۆ نیرە ئەشرەف وسەلما ئەمڕۆ ئەمانییشی هاتە سەر
.ڕای گشتی ئەو وڵاتە زۆر نیگەرانن لە دوبارە بونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە و دەترسن
لە حاڵەتەوە ببێتە دیاردە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ