ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ليزاتراس کاندیدی پارتی پارێزگاران دەنگی پێویستی هێنا بۆ سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا

ئەمڕۆ لەکۆتا هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا لیزا تراس بە دەنگی پێویست هەڵبژێردرا
بۆ سەرۆ ک وەزیرانی بەریتانیا و جێگرەوەی بۆریس جۆنسون .
ئەمە دوەم ژنە لە مێژوی بەریتانیادا کە ئەو پۆستە وەردەگرێت دوای مارگرێت تاتچەر کە بە ژنە ئاسنینەکە نا سراوبو.
لیزاتراس لەساڵی ١٩٧٥ لە شاری ئۆکسفۆرد لە خێزانێکی چەپ لە دایک بوە و هەڵگری بڕوانامەی فەلسەفەو سیاسەت و ئابوریە لەزانکۆی ئۆکسفۆرد خۆیشی لە سەرەتادا سەر بە پارتی کرێکارانی بوە دواتر چوەتە ناو پارتی پارێزگاران وە .
لیزا زۆر پۆستی لە حکومەتی بەریتانیا وەرگرتوە
ولەئیستادا بەڵێنی ئەوەی داوە ئەگەر دەرچێ
کێشەی وزە و گرانی لە وڵاتدا چارەسەر بکات .

لە مانگی تەموزی ڕابوردو بۆریس جۆنسون سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە و هەڵبژاردن کرا بۆ دانانی جێگرەوەی

هاوشێوە

ڤیدیۆ