Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

فێستیڤاڵی هاوینە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

فێستیڤاڵی هاوینە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

٥ شەممەی داهاتو. پاركی ئازادی سلێمانی فێستیڤاڵی هاوینەی بەرهەمە
ناوخۆییەكان. لە ئامێز دەگرێت.

ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٨ فێستیڤاڵەكە دەستپێدەكات و ماوەی پێنج ڕۆژ هەتا ڕۆژی ١٢ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر ٤ ی پاش نیوەڕۆ هەتا ١٢ ی شەو بەڕێوەدەچێت، و تیایدا چەندین بەرهەمی خۆماڵی و چەند بەرهەمێكی
دەرەكیش نمایشدەكرێن.

ساكار حەمەكەریم، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی
” لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین بەرهەمی ناوخۆیی نمایشدەكرێن كە زۆرترینیان بەرهەمی هەنگوینە بەو پێیەی هەنگەوانەكان بەرهەمی ئەمساڵیان بڕیوەو هەنگوینیان ئامادەیە بۆ بە بازاڕكردن واتە دەتوانین بڵێین”
فێستیڤاڵێكە بەتامی هەنگوین

دەربارەی ئامانج لەم فیستیڤاڵە چیە ؟
خاتو ساكار دەڵێت” بۆ دەرفەتی هەلی كار بۆ گەنجان و بۆخۆماڵیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی ، چونكە بەرهەمی ناوخۆیی كەمتر كڕیاری هەیە و هەروەها

دروستكردنی پەیوەندی نێوان خاوەن ، بەرهەم وبەكارهێنەر ە، دروستكردنی بازاڕێك بۆ ناساندنی بەرهەمەكان ”

لەبارەی ژمارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەكەوە ساكار ئاماژە بە ئەوە دەكات،کە زیاتر لە 40 بەرهەمهێن بەشدارن لە فێستیڤاڵەكە جگە لەو كەسانەی كە بە مێزی تایبەت بەشدارن و كاری دەستی نمایشدەكەن كە زۆربەیان ژنن و نزیكەی ٦٠ژنن

ئەو بەرهەمانەی لە فێستیڤاڵەكەدا نمایشدەكرێن چین؟
ساكار دەڵێت، بەرهەمە نمایشكراوەكان پێكدێن لە خواردنە كوردەوارییەكان و بەرهەمە ناوخۆییەكان وشكە و بابەتی جوانكاری خانمان، و بۆن، جوانكاری ناو ماڵ ، مۆم، سابوون، پۆشاك، كاری دەستی خانمان و چەندین بەرهەمی دیكە

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ