ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەشاری خانەقین کچێکی 30ساڵ خۆی دەسوتێنێ

هەنی /,گەرمیان

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە شاری خانەقین بە هۆی کێشەی خێزانیەوە
کچێکی تەمەن 30 خۆی سوتاند و
بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی کە 95%
بوو. دوای دوو ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەی باقوبە دوێنێ گیانی لەدەستا.
کەسێکی نزیکی ئەو کچە ناوی لای ئێمە پارێزراوە باسی هۆکاری سووتانەکەی کردوە
ووتی: سفرەی ئێوارە ڕاخراوە تەنها لەبیری چوە قاپێک تەماتە لەسەر سفرەکە دانێ، دایک و باوکی و براکەی ڵێیان داوە

ئەوە یەکەم جار نەبوە چەند جارێکی پێشتریش لێیان داوە

ئەویش تەنها ویستویەتی بیان ترسێنێ چووە بەنزینی کردۆە خۆیا
دواتر خوشکەکەی چەرخەکەی لێ سەندوەو براکەی هاتووە سووکایەتی پێکردوەو وتویەتی هەرئەڵێی خۆم ئەسووتێنم بۆ درۆ ئەکەی
ئەویش ئاگری لەخۆی بەرداوە
هەتا کوژاندوویانەتەوە تەواو سووتاوە،

دوای ئەوە لەخانەقینەوە براوەتە نەخۆشخانەی شارە دێی ساڵح ئاغا
ئەوانیش وتوویانە سنوری ئێوە خانەقینە ئەبێ بیبەن بۆ باقوبە

کچە بەو حاڵەوە گەیەنراوەتە باقوبە
لەوێ وتەی لێوەرگیراوە
وتویەتی غاز تەقیوەتەوە
سوتانەکەم بەهۆی تەقینی غازەوە بووە
ئەوانیش ئەم لێدوانەیان وەرگرتوە
بەڵام ئەو لەوێش ماڵەوەی پاراستووە.
لەنەخۆشخان تەنها
72سەعاتی بۆ دانراوە چونکە ڕێژەی سووتانەکەی 95٪بووە
چەندجارێکیش بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ خوشکەزاکانی کردوە .
لەماوەی ئەو دووڕۆژەش لەنەخۆشخانەبووە نەدایک نەباوک نە ئەوبرایەیی کەهۆکاری مردنی بوە سەردانیان نەکردوە

هاوشێوە

ڤیدیۆ