بەرزان عەلی
پەیكەری شۆخێك، ناونیشانی نوێترین كتێبی خاتوو( گوڵزار حەمە فەرەج )ە كە لە كۆمەڵێ تێكستی ئەدەبی پێكهاتووە.
ئەم كتێبە باسی نەهامەتی ژن ئەو بەربەستانە دەكات كە دێتە ڕێی ژنان، لەرێگەی ئەم تێكستە ئەدەبیانەوە قسەی زۆری ژنان دەكات و بەتەنها شەڕی ژیانبونی دەكات، بوێرانە یاخی بوونی خۆی تەوزیف دەكات بۆ ناو نوسیین و شوێنپێی خۆی و هاوەڵەكانی و برینەكانیان دەخاتە روو، ناوەستێت و قسەی خۆی هەیە و وەك هەڵۆیەك دەفڕێت و، دەیەوێت خۆی بێت وەك خۆی.
لێرەدا گوڵبژێرك لە هەندێ دێڕی كە بۆنی شیعری لێدێت دەخەمە روو.
جەستەم پایزە و ڕۆژانە بەدەم باوە هەڵدەوەرێت ،
من و تەنهایی قسەیەكمان نیە بۆ ووتن
ئەگەر بە من بێت بەروی هەموو ناكاندا ئەڵێم با، و بەربەستەكان دەشكێنم ، من دڵم دەسوتێت بۆ غەریبەكان، ئیتر هەست بە غەریبی ناكەم، كە دڵ بووبێت بە بەرد،
لە لایەكیترەوە دلی واڵا دەكات بۆ كچانی شار ودەڵێ:
ئەی كچانی شارەكەم وەرن ئازادی دەچنمەوە، دووپاتی دەكاتەوەو دەڵێ خۆزگە بەر لەوەی گیانم دەرچێت، شاڕێك دروستكەم تایبەت بە ژنان ، لە ئازاری دڕكەكانەوە فێڕی ژیان بوم ، سەرم خستۆتە سەردیواری تەمەنم و بەرە و غەریبی بەرێوەم، دەمەوێ تامی ژیان بكەم، ئەوەش دەزانم كە هەندێجار وشەكانی دڵ ناوتڕێن، حەزدەكەم بەپێ بە چوادەوری دونیادا بگەرێم.
خوێنەر بەشێوەیەك پەل كێش دەكات بە نێو دێڕی نوسینەكاندا، كە تامەزڕۆبێت و بەنێو لاپەرەكانی كتێبەكەدا گەشتبكات و چاو نەتروكێنێت. ئەمە پەیكەری شوخێكە.