ئیلهام شەنگاڵ
خالیدە شەمۆ کچێکی ئێزیدی ئاوارەی شەنگاڵە
هەڵگری بڕوانامەی دەرونناسیە و لە کەمپی خانکێ لە گەڵ کەسو کاری دەژی .ئەو ژیانە ناهەموارەی ئاوارەیی و ناو ئوردوگا جوانیان
لەبیری خالیدە نەبردووە چونکە چاوەکانی هۆگری جوانی سروشت بون سەرکەوتووانە باخچەیەکی پڕ لە گوڵی لەبەردەم چادرەکەیدا
ڕواند و پڕێ کرد لە گوڵ و ڕێحانەو دەیان گوڵی ڕەنگاو ڕەنگی جوان کە دیمەنێکی ڕەنگین و ئارام بەخشی خستە ناو کەمپەکەوەکە لەدورەوە دیارە .
خالیدە لە ساڵی ٢٠١٨ زانکۆی تەواو کردوەودانەمەزراوە و خۆی سەرقاڵی گوڵو باخچە کردوە .